نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى كامێراكانى هاتوچۆ له‌سلێمانى

کوردستان

01/10/2022‌ 4747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى وا بڵاوكرایه‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كامێرا جێگیرانه‌ى دانراون ده‌خرێنه‌كارو سه‌رپێچى تیژڕه‌وى ئۆتۆمبێل تۆمارده‌كه‌ن، هاتوچۆى سلێمانى ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ ئاشكرایكرد، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بەكەوتنەكاری كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لەسلێمانی بڵاوكراونەتەوە ڕاست نین‌و هیچ كامێرایەك نەكەوتۆته‌كار.

سه‌رچاوه‌كه‌ى هاتوچۆ باس له‌وه‌شده‌كات، "تائێستا ئەو پرسە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ماوەو هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ كەوتنەكاری كامێراكان‌و ناشزانین چ بڕیارێك لەوبارەیەوە دەدرێت".

لەماوەی ڕابردودا دانانی كامێرانی چاودێری تیژڕەوی جۆری "پۆینت تو پۆینت" لەسلێمانی‌و ڕێگە سەرەكییەكانی پارێزگاكە ناڕه‌زایی په‌رله‌مانتاران‌و چالاكوانانى بەدوای خۆیدا هێناو ئەنجومەنی پارێزگاى سلێمانیش به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ، دانانی ئەو كامێرایانەی ڕەتكردەوەو پێیانوایە، تەنها كێشانەوەی پارەیە لەلایەن كۆمپانیای تایبەتەوە لەهاوڵاتیان.

ش.هـ