فرۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای شنگالیان کردو کوژراو و بریندار هەیە

کوردستان

06/10/2022‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی چیای شنگالیان بۆردومان کردووە و بەپێی زانیارییەکان کوژراو و بریندار هەیە.

ئەمشەو فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانى کەمپی ئێزیدییەکانى لەسەر چیای شنگال کردو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو کەش کوژراون و چواری دیکەش بریندار بوون، بەڵام تائێستا زانیاری وردو دروست لەبارەى ژمارەی قوربانییەکان را نەگەیەنراوە.

بەوتەى شایەتحاڵەکان تائێستاش فڕۆکەى بێ فرۆکەوان بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێتەوەو ترس و دڵەڕاوکێی لەناو کەمپەکە دروست کردوە.

س.هـ