د. لەتیف ڕەشید بووە سەرۆک کۆماری عێراق

عیراق

13/10/2022‌ 1438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەدەنگی  (162) ئەندامی پەرلەمانی عێراق د. لەتیف ڕەشید بووە سەرۆك کۆماری نوێی عێراق.

د. لەتیف ڕەشید کێیە؟

لەدایکبووی 10ی ئابی ساڵی 1944ە لە پارێزگای سلێمانی، ناوی تەواوی عەبدولـلەتیف جەمال رەشیدە و هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەدە، خاوەنی چوار منداڵن ..

لەتیف رەشید لەساڵی 1968 بەکالۆریۆس لە زانکۆی لیڤەرپوڵ لە ئەندازیاری مەدەنیدا بەدەستدەهێنێت و دواتر لە ساڵی 1972 ماستەر و لە 1976 دکتۆراش بەدەستدەهێنێت لەهەمان بواردا.

سیاسییەکی دیاری شەستەکانی سەدەی رابردوو بووە، ئەو کاتە ئەندامێکی کارای پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و سەرۆکایەتی کۆمەڵەی قوتابیانی کوردستانی کردووە لە ئەوروپا، دەورێکی کارای هەبووە لە دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دوای دامەزراندنی بووەتە نوێنەری ئەو حزبە لە بەریتانیا.

لەساڵی 1992 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری نیشتیمانی عێراق تا رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 و هاوکات ئەندامێکی باڵای ئەو ئەنجوومەنە

لەدوای حکومەتی بەعس و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بووەتە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان تا ساڵی 2010، دواتر بووەتە ئەمینداری گشتی رێکخراوی فاو لە عێراق.