دوو کۆمپانیا بەهەماهەنگی کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەرمانی دژە شێرپەنجەی خوێن دەکەن

تەندروستی

22/10/2022‌ 132 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەردوو کۆمپانیای بواری دەرمانسازیی بایۆلۆجی Gilead Sciencesو Macrogenix ڕایانگەیاند، بژاردەیەکی تایبەت‌و ڕێککەوتنی هاوکارییان واژۆکردوە بەئامانجی بەرهەمهێنانی هەندێک جۆری دەرمانی تایبەت بەشێرپەنجەی خوێن.

ئەو دوو کۆمپانیایە ڕایانگەیاندووە، پەرە بەدەرمانی MGD024و دوو بەرنامەی توێژینەی پزیشکیی لەبارەی زانستیی شێرپەنجەناسیی‌و گرێ شێرپەنجەییەکان دەدەن.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، کۆمپانیای "گلیاد" بژاردەی پەرەپێدانی دەرمانی "ئێم جی دی 024"ی دەخرێتە بەردەست، کە دەرمانێکی گریمانکراوە بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجەی خوێن، لەوانە شێرپەنجەی خوێنی توندی مایلۆیدو نیشانەکانی مایلۆدیسپلاستیک.

وابڕیارە بەپێی گرێبەستەکە کۆمپانیای "گلیاد" پێشەکی بڕی 60 ملیۆن دۆلار بداتە کۆمپانیای ماکرۆجینێکس، هەروەک ئەو کۆمپانیایە لەدواتردا بڕی 1.7 ملیار دۆلاری تری ئەمریکی بەدەستدەهێنێت.

چەند ڕۆژێکیش لەمەوبەر، ئوگور شاهین‌و هاوسەرەکەی ئوزلێم تورەچ ئەو دوو زانا ئەڵمانییەی بۆ یەکەمینجار لەبەرهەمێنانی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، ڕایانگەیاند، ئەگەری هەیە لەماوەیەی چەند ساڵی داهاتودا ڤاکسینێکی تایبەت بەشێرپەنجە بەرهەمبهێنن.

بەوتەی ئەو دوو زانایە، ئەگەری هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم دەیەیەو پێش ساڵی 2030 ڤاکسینەکە بەردەستبێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە