هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەكانمان لەكار نەكەوتوون و سەرپێچییەكان تۆمار دەكەین

کوردستان

23/10/2022‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لە ڕوونكردنەوەیەكدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیدەكاتەوە، ئامێرەكانی تۆماركردنی سەرپێچی لەكار كەوتبێت و جەختدەكەنەوە بە چەند ڕێگایەك سەرپێچییەكان تۆمار دەكەن.


لە روونكردنەوەكەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە: لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک هەوالێک بڵاوبووەتەوە دەربارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هاتووچۆیی PDA و کشاندنەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ.

هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە ئەم هەواڵە نادروستە لەبەرئەوەی یاسای هاتوچۆ ڕێگای داوە بە تۆمارکردنی سزای سەرپێچی هاتوچۆیی لە کاتی بینینی ئەو سەرپێچییانە لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە بە پسووڵە تۆماری دەکەن، لەکارکەوتنی هەر ئامێرێکی سزای سەرپێچی ئاماژەپێدراو هیچ کاریگەریی ناکاتە سەر کاروباری هاتوچۆ.

سەبارەت بە کێشانەوەی سەرجەم ئامێرەکانی تێستی مەینۆشی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک ئەم هەواڵە ڕاست نییە و سەرجەم ئامێرەکان کاران و پاڵپشت بە یاسا لەکاتی پێویستدا بەکار دەهێندرێن.

هاتوچی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، بایەخ نەدەن بەو جۆرە هەواڵە "چەواشەکارییانە" و بەردەوام بن لە پابەند بوونیان بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ.

س.س