شارپرێس:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیا له‌ناو سه‌نته‌رى كۆمەڵگەی خانه‌سور لەڕۆژهەڵاتی شنگال ماڵێكى بۆردومانكردو تائێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
میدیاى نزیك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئاشكرایكردوه، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لەسەنتەری شارەدێی خانەسور لەشنگال بۆردومانکردوه.
ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، تائێستا زانیاریی ورد لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە بەدەستنەگەیشتوەو خۆبەڕێوەبەریی شنگالیش لەوبارەیەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردۆتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ به‌هه‌مانشێوه، فڕۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای توركیا لەنزیك خاڵی پشكنینی جیدالی سەر بەشارۆچكەی شنگال، هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداو بەگوێره‌ى زانیارییەكانیش لەئەنجامی هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانیی نەبوە.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شده‌كرێت، هەردوو په‌لاماره‌كه‌ى توركیا بۆسه‌ر شنگال‌و سنوره‌كه‌ى هاوکاتە لەگەڵ سەردانی میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییەکان بۆ شنگال کە لەدوای دەستبەکاربونییەوە وەک میری ئێزدییەکان، یەکەمجارە سەردانی ناوچەکە بكات.
ش.هـ