بۆ خانمانی دووگیان: بۆ گەشەی مێشکی کۆرپەلە شەربەتی هەنار بخۆنەوە

تەندروستی

06/11/2022‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەنار بەوە جیادەکرێتەوە کە وەک دژە ئۆکسێنێکی بەهێز کاردەکات کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کارکردنی مێشک، لەو چوارچێوەیەشدا لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لەسەر منداڵانی تازە لەدایکبوو کراوە، پێشنیازیکردوە خانمانی دووگیان لەماوەی دووگیانییەکەیاندا شەربەتی هەنار بخۆن، لەبەرئەوەی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپەلە هەیە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، "شەربەتی هەنار سودی خۆپارێزیی گرنگی بۆ کۆرپەلە لەناو منداڵدانی دایکدا هەیە، هەروەک ڕێگریی دەکات لەوەی منداڵەکە کێشێکی کەمی هەبێت".

ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەنەخۆشخانەی بێرنینگهام ئەنجامدراوەو 80 ئافرەتی دووگیان بەشدارییان تێداکردوە، تێیدا لەماوەی هەفتەی 24و  43 هەفتەیی دووگیانیاندا گرفتی دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلەیان دەستنیشانکراوە، دواتر داوا لەگروپێک لەو ئافرەتە بەشدارانە کراوە ڕۆژانە شەربەتی هەنار بخۆنەوەو گروپەکەی تریش خواردنەوەیەکی وەهمییان پێدراوە.

بەگوێرەی پێگەی "میدیکاڵ نیوز تودەی" ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستوە، هەرچەندە شەربەتی هەنارەکە نەبۆتە هۆی ئەوەی منداڵاکان قەبارەیان گەورەتربێت، بەڵام کاریگەریی تەندروستیی ئەرێنی لەسەر گەشەکردنی مێشکی کۆرپەلەکان ‌و گەشەی بیناییان هەبوە.

توێژەران پێیانوایە، مادەی پۆڵیفینۆڵ کە بەزۆری لەناو هەناردا هەیە، یارمەتیدەرە لەگەشەکردنی مێشکی کۆرپەلە لەناو منداڵداندا.

و: ئاکۆ ئاڵی