شارپرێس:
كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى كه وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر ده‌كات ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانى غازیان به رێژه‌ى له 11% زیادكردوه، له‌مانگى 9 سه‌ره‌راى هه‌موو ته‌حه‌دیه‌كان رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانیان گه‌یاندۆته 500ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا.
كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى له ڕأگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، به‌بڕى 141ملیۆن دۆلار غازیان له‌مانگى 9ى ڕابردوو به‌رهه‌م هێناوه ئه‌مه دواى لێده‌ركردنى بڕى باج و تێچوه‌كان كه كۆى تواناى به‌رهه‌مهێنان به‌بڕى 240 ملیۆن دۆلاربوه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، 11%ى به‌ڕى به‌رهه‌م هێنانیان زیاتر كردوه‌و رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان گه‌یشتۆته 500ملیۆن مه‌تر سێجاى رۆژانه.
له‌ماوه‌ى ڕابردودا چه‌ند جارێك كۆمپانیاى دانه‌غاز و كێڵگه‌ى كۆرمۆر كه‌وتنه به‌ر هێرشى كاتیۆشاكان به‌ڵام كۆمپانیاكه به‌رده‌وامه له‌وه‌به‌رهێنان و ده‌ڵێت بڕى وه‌به‌رهێنان له كێڵگه‌ى كۆرمۆر زیادكراوه.
ئ.ق