شارپرێس
سەرۆكی نوێنەرایەتیی
حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال لە وەزیری كۆچ و
كۆچبەرانی عێراق دەكات.
فارس عیسا، سەرۆكی
نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی ئیڤان فائق جابرو، وەزیری
كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی كرد و لەبارەی مەبەستی سەردانەكەی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك
نوسیویەتی: جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بووە.
سەرۆكی نوێنەرایەتی
حكومەتی هەرێم لە دیدارەكەیدا لەگەڵ وەزیری كۆچ و كۆچبەران جەختیكردووەتەوە، لەسەر
زەرورەتی وەگەڕخستنی هەوڵ و تەقالاكان و كاری هاوبەش، لەپێناو جێبەجێكردنی
ڕێكەوتننامەی شەنگال و بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكە و گەڕاندنەوەی
ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان.
لەبەرامبەردا، وەزیری
كۆچ و كۆچبەرانی عێراق جەختی لەسەر زەرورەتی جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی شەنگال
كردەوە و بەڵێنیشی دا، هەوڵی چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی ئاوارەكان و
دابینكردنی پێداویستییەكانیان بدات و كاری جددیش بكات بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ
ناوچەكانی خۆیان.
دوو ساڵ لەمەوبەر،
حكومەتی هەرێم و عێراق ڕێككەوتنامەی شەنگاليان واژۆكرد و بەپێی ڕێككەوتنەكە،
قایمقامێكی نوێ بۆ شەنگال دادەنرێتت و ئیدارەی قەزاكە دەدرێتە دەست حكومەتی
عێراقەوە و ئەو هێزانەی ئێستا لە شەنگالن و بە نزیك لە پەكەكە ناودەبرَێن، لە
شەنگال دەكرێنە دەرەوە.
س.س