شارپرێس:
دواى ته‌قینه‌وه‌ى تانکیه‌كى غاز لەسەربانی بەشە ناوخۆییەک لەدهۆک، چوار کەس گیانیان لەدەستداوه‌و 33 کەسی دیکەش برینداربون، وه‌زیرى ته‌ندروستیش زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كات.
درەنگانی شه‌وى ڕابردوو له‌یه‌كێك له‌به‌شه ناوخۆییه‌كانى دهۆک تانكیه‌كى غاز ته‌قیه‌وه‌و قوربانیه‌كى زۆرى لێكه‌وته‌وه.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوه نه‌خۆشخانه‌كانى ئه‌وشاره‌و بریندارانی ڕوداوی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوەی شەوی ڕابردوى به‌سه‌ركرده‌وه.
ئاشكراشیكرد، "بەداخەوە 4 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 33 كه‌سى دیكه‌ش برینداربون‌و بەشێکیشیان باری تەندروستیان خراپەو لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان".
لاى خۆیشیه‌وه بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لەسیستمی غازیی فڕنێکدا بوە کە بەشە ناوخۆییەکیش لەنهۆمی سەرەوەی فڕنەکەدا بوە، فڕن‌و بەشە ناوخۆییەکە دەکەونە گەڕەکی گرێ باسێ لەدهۆک.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ئەوانەی بونەتە قوربانی، (خوێندکارو کارمەندانی فڕنەکەو هێزە ئەمنییەکانن) کە یەکێکیان ئەفسەری پۆلیسی فریاکەوتنەو ئەو ئەفسەرەشی گیانی لەدەستداوە ناوی ڕائید (عەلی بەرواری)یەو جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک بوە؛ یەکێک لەخوێندکارەکانیش کە گیانی لەدەستداوە ناوی نیهاد عەلییە.
ش.هـ