توركیا بۆردومانى دوو جێگه‌ى هه‌ستیارى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات

کوردستان

22/11/2022‌ 12395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توركیا بۆردومانى دوو جێگه‌ى هه‌ستیارى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات یه‌كه‌میان بیره‌ نه‌وتیه‌كان‌و دوه‌میش ناوه‌ندێكى هاوبه‌شى دژه‌تیرۆرو هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌.


په‌یامنێرى شارپرێس له‌ڕۆژئاواى كوردستان ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، توركیا له‌ڕێگه‌ى هێرشێكى ئاسمانیه‌وه‌ باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى یه‌كینه‌كانى ئه‌نتى تیرۆر (دژه‌ تیرۆرى ڕۆژئاواى كوردستان) كه‌ باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشیشه‌ بۆردومانكرد.

به‌وته‌ى كه‌نداڵ جودى په‌یامنێرى شارپرێس، له‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا له‌باكورى حه‌سه‌كه‌ دوو ئه‌ندامى دژه‌ تیرۆر گیانیان به‌ختكردوه‌و سیانى دیكه‌ش برینداربون.

ئاشكرایكرد، هه‌ر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو شوێنی دەرهێنانی نەوتیان لەناوچەی تربه‌سپى له‌ڕۆژئاواى كوردستان بۆردومانکردو له‌ئێستاشدا ئاگرێكى گه‌وره‌ لەهەردوو شوێنەکە كه‌وتۆتوه‌.

ماوه‌ى سێ ڕۆژه‌ توركیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌.

ش.هـ