شارپرێس:
وتهبێژى بهرگرى شارستانى ڕاپهڕین ڕایگهیاند، هیچ سیستمێكى غاز له ئیدارهى ڕاپهڕین نهتهقیوهتهوهو ئهو ڤیدیۆیهى بڵاوكراوهتهوه مێژوهكهى كۆنه.
علی قادر : وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپهرین بەشارپرێسی ڕاگەیاند" هەواڵی بڵاو بوونەوەی سیستمێکی غاز لەڕانیە دوورە لەڕاستیەوە وڤیدۆکە کۆنە وتیشی ئەوان بەدواداچونیان کردووە وزانیاریان له هەموو بنکەکان سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان وەرگرتووە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە.
بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە لەم مانگەدا بەهۆی تەقینەوەی دوو سیستمى غاز لەسلێمانی و دهۆک كه ژمارهیهك قوربانى لێكهوتهوه هاووڵاتان ترسیان هەیە، بۆ چێک کردنەوە دەستکاری دەکەن بۆیە ئیدارەی ڕاپەڕین بڕیاریدا هەرماڵ وشوێن کارێک سیستمی غازی هەیە دەستکاری نەکات و کارپێکردنی ڕابگرێت تا لیژنەکانی تایبەتمەد چێکی دەکەن.
ئ.ق