شارپرێس:
ئاسایشی دهۆک ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتى شاره‌كه بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، لەلایەن "تیرۆریستێک" هێرشەكە ئەنجامدراوە.
لەڕونکردنەوەیه‌كدا ئاسایشی دهۆک ئاشكرایكردوه، ئەوکەسەی هێرشیکردو دواتر کوژرا ناوی (ل.هـ.ج) بوەو هه‌وڵیداوه هێرشبكاته‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك، به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ستبه‌جێی به‌ره‌نگاری بونه‌ته‌وه‌و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتوه".
جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان كردۆته‌وه‌و ئاماژە بەوەكراوە، ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكراده‌كه‌ن‌و هاوڵاتییانیش دڵنیادەكەنەوە، كه دۆخی ئه‌منی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌و ڕێگه به‌هیچ هه‌وڵێك بۆ تێكدانی ئارامی شاری دهۆك ناده‌ن.
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەهێرشەکەدا شه‌هیدبوو ناوی (ئازاد ئیبراهیم)ەو كارمه‌ندێكی دیکەش به‌ناوی (زیندان محه‌مه‌د) برینداره.
س.س