ڕێواز فایه‌ق مه‌ترسیه‌كى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئاشكراده‌كات

کوردستان

26/01/2023‌ 4945 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ‌و هۆشداریده‌دات له‌وه‌ى، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی، جگە لەزیانی ڕاستەوخۆ بۆ موچەخۆران، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن‌و ڕێککەوتنیش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەشێوێنێت".


ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەتویتێکدا سەبارەت بەدوایین بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگەلەوەی زیانی ڕاستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی موچەخۆران‌و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن‌و ڕێککەوتنیش لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەشێوێنێت".

هۆشداریی ئه‌وه‌شیداوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى، ئاییندەی کاری پێکەوەیی‌و متمانە بەیەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی‌و گومانه‌وه‌.

تویته‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ چوارشه‌ممه‌ دادگای باڵاى فیدراڵی لەدوایین بڕیاریدا دژی هەرێمی کوردستان، سەرجەم ئەو بڕیارانەی هەڵوەشاندنەوە کە لەکابینەی مستەفا کازمی‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دراون.

ش.هـ