شارپرێس
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە
کە زیانەکانی سووتاندنی غاز و هاوردەکردنی ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە
دەکرێت، لەکاتێکدا پێشبینی دەکات سووتانی سفر بێتەوە و بەکارهێنانی بگاتە 100% لە ماوەی دوو
ساڵی داهاتوودا.
مەزهەر محەمەد ساڵح وتی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، کە "ئەو زیانانەی عێراق
لە ئەنجامی هاوردەکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، یان سووتاندنی غازی پەیوەندیدار
لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە دروستدەبن، بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت
ساڵانە، تێچووشی گەورەیە لەسەر سەرچاوە نەوتییەکان، سەرچاوە داراییەکانی وڵات.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ
کاروباری وزە دەڵێت "هەنگاوەكانی پێشخستنی كەرتی وزە و وەبەرهێنانی
غازی پەیوەنددار، سەرەتایەكە بۆ ئەنجامدانی دوو پرس کە یەكەمیان: ڕاگرتن و سفركردنەوەی
سوتاندنی غازە بەوجۆرەی ژینگەی عێراق لە پیسبون و كێشەكان دەپارێزێت، دووەمیان:
بەكارهێنانی غاز دوای چارەسەرەكردنی بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا.
پێشبینیشی کرد: "لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا
"بگەینە سفر سووتانی غازی پەیوەندیدار، بەکارهێنانی دەگاتە 100%" جەختیشی
لەوە کردەوە کە "ئەمە پرۆسەیەکی ئابووری و تەکنیکییە پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی
ئابووری و بەرگریی ژینگەی عێراقەوە هەیە".