به‌ڤیدیۆ: ببینه‌ له‌گۆیژه‌ چۆن ده‌ستدرێژيى ده‌كرێته‌سه‌ر ژنێك‌و ته‌قه‌ى به‌سه‌ردا ده‌كرێت

کوردستان

08/05/2023‌ 5485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى دوو كه‌س ئاشكراده‌كات كه‌ هێرشیانكردۆته‌سه‌ر ژنێك‌و دواتر ڤیدیۆیان تۆماركردوه‌.


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایكردوه‌، "بەتۆمەتی‌ هێرشكردنەسەر ژنێك‌و ‌سوكایەتیپێكردنی‌ پاشان ڤیدیۆكردنی، مەفرەزەكانی‌ نوسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "دوای‌ ئەوەی‌ ژنێك سكاڵای‌ یاسایی‌ تۆماركرد كە مۆبایلەكەی‌ لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیربكرێن‌و دەستبگیرێت بەسەر مۆبایلەكەیاندا".

ده‌شڵێت، "لێكۆڵینەوەكان بەردەوامبوو سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار چەندجارێك هەستاوە بەسوكایەتیكردن‌و هێرشەكردنەسەر ژنەكەو لەگرتەیەكیشدا كە لەشاخی گۆیژەو لەلایەن تۆمەتباری دوەمەوە تۆماركراوە دەركەوتوە كە تۆمەتبار سوكایەتی بەژنەكە دەكات‌و تەقەی بەسەردا دەكات".

لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش، س، ع) لەدایكبوی‌ 1999و (ر، ح، ق) لەدایكبوی‌ 1997 بەبڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.