ئه‌نچیلۆتى: به‌رۆشتنى رۆناڵدۆ ڕیاڵ مه‌درید هاوسه‌نگى له‌ده‌ستدا

وەرزش

20/05/2023‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ڕایگه‌یاند، ریاڵ مه‌درید هاوسه‌نگى له‌ده‌ستداوه‌و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌بوه‌ رۆناڵدۆ رۆشتوه‌و گرنگى به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كان دراوه‌.

 
كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ڕاهێنه‌رى ریاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، بۆ وه‌رزى داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و هۆكارى ئه‌و شكسته‌ گه‌وره‌ى تیپه‌كه‌ى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى كه‌ ریاڵ گرنگى زۆر به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانداوه‌.

ووتیشى، به‌رۆشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ریاڵ مه‌درید هاوسه‌نگى له‌ده‌ستداوه‌و كۆمه‌ڵێك گۆرانكارى بۆ وه‌رزى نوێ ده‌كه‌ن.

له‌دواین یارى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ریاڵمه‌درید توشى شكستێكى گه‌وره‌هات به‌رانبه‌ر مانجسته‌ر سیتى و به‌ چوار گۆڵى بێ وه‌ڵام ماڵئاوایی له‌خولى چامپۆنس لیگ كرد.
ئ.ق