شارپرێس:
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەکانی تورکیا گوندی خەلەفی سەربە ناحیەی سنونێ لە سنووری شەنگال کردەئامانج و بەگوێرەی زانیارییەکان قوربانی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکان هێشتا زیانە گیانییەکان بەدیاریکراوی دیار نین کە چەندن، بەڵام دەوترێت سێ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و دوانی دیکەش بریندارن.
بەڕێوەبەری بەوەکالەتی ناحیەی سنونێ دەڵێت، بۆردومانەکە کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ کراوە، فڕۆکەکانی تورکیا خانوویەکیان لە گوندی چووموو ناسراو بە خەلەف بۆردومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو خانووە هێزێکی چەکداری یەکینەکانی بەرخودانی ژنانی شەنگالی تێدابووە و دەوترێت شيڕڤانیش لەو بۆردومانەدا کوژراوە.