شارپرێس:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا سنوری شەنگالیان بۆردومانكرد.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە بێفڕۆكەوانی توركیا ناوچەی حەسەن مامایان لە قەزای شەنگال بۆردومانكردووە.
تا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردومانەكەوە هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.
رۆژی 23ی ئایاری 2023 فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا گوندی جومویان لە ناوچەی باری سەر بە قەزای شەنگال بۆردومانكرد.
سوپای توركیا ماوە ماوە ناوچەكانی باشور و رۆژئاوای كوردستان بە پاساوی بوونی هێزەكانی گەریلای پەكەكە و شەڕڤانانی یەبەشە و سوریای دیموكرات و یەپەگە بۆردومان دەكات.