شارپرێس:
هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتى‌و كۆمه‌ڵى دادگه‌رى دژى بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى دادگاى كه‌تنى هه‌ولێر هه‌ڵوێستیان ڕاگه‌یاندو بڕیاره‌كه‌یان به‌جێگه‌ى شه‌رم بۆ هه‌رێمى كوردستان ناوبرد، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت، "ئه‌وانه‌ى له‌كه‌وڵى خۆیان ده‌رچون پێویسته به‌ئاگابێنه‌وه".
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى یه‌كێتى به‌سه‌رۆكایه‌تى سەعدی ئه‌حمه‌د پیرەو ئه‌ندامێتى سالار لالە سەرحەد سه‌ردانى عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى كوردستانیان كرد له‌شارى هه‌ولێرو دواى كۆبونه‌وه‌كه‌شیان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، عه‌لى باپیر وتى، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ماندا هه‌م په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى‌و هه‌میش باسى ئه‌و كێشانه‌مان كرد كه له‌هه‌رێم‌و عێراقیش هاتونه پێش".
وتیشى، "هه‌میشه وتومانه، "ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوو شتێكى باش بۆ كورد كرابێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامى یه‌كده‌نگیمان بوه، هه‌ر زیانێكیش به‌هۆى په‌رته‌وازه‌ییه‌وه بوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه رۆحیه‌تى یه‌كتر قبوڵكردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه هێزو پێزمان له‌چاوى خه‌ڵكى دیكه‌شدا نه‌مێنێت".
عه‌لى باپیر په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئه‌و لایه‌نانه كرد‌و وتى، "هه‌ندێكیان له‌كه‌وڵى خۆیان ده‌رچون، پێویسته ئه‌وانه زوو به‌ئاگابێنه‌وه‌و چیتر چاویان له‌وه نه‌بێت ملیاره دۆلار له‌سه‌ر یه‌ك بنێن‌و چاویان خه‌ڵكى نه‌بینێت".
لاى خۆیشیه‌وه سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ڕایگه‌یاند، "باره‌گاى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ماڵى دوه‌ممانه‌و مامۆستاش یه‌كێكه له‌وسه‌ركردانه‌ى ئه‌وه‌ى له‌دڵیه‌تى له‌سه‌ر زاریه‌تى، هه‌روه‌ها مامۆستا خه‌سڵه‌تێكى گرنگى هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه سه‌ختانه‌و شاره‌زاییه‌كى باشى هه‌یه".
نه‌یشارده‌وه، "خۆمان هۆكارین بۆ ئه‌وه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر لێبگه‌ڕانایه سه‌رۆك‌و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕێكه‌وتنیان بكردایه، ئه‌و بڕیاره‌ش له‌به‌غداوه ده‌رنه‌ده‌چوو".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاره‌كه‌ى دادگاى هه‌ولێر بۆ له‌سێداره‌دانى به‌ڕێوه‌به‌رو ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى دژه‌تیرۆرى یه‌كێتى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسى هاوكار جافه‌وه، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وتى، "خه‌جاڵه‌تى ده‌كێشم باسى بڕیاره‌كه‌ى دوێنێى دادگا بكه‌م، دادگاى هه‌ولێر سیاسیه، زۆر شتمان بێ كه‌ڵك كردوه، به‌م جۆره بڕیاره‌شى دوێنێ ده‌رچوو، پرسى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریش سوك ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى وت، "كاك كۆسره‌ت‌و مسته‌فا سه‌ید قادر ئه‌وانه بڕیارى له‌سێداره‌دانیان هه‌یه، پێشتر كاك كۆسره‌ت‌و ئێستاش مسته‌فاى سه‌ید قادر هه‌ردوكیان جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانن، ئیتر ئه‌م بڕیاره واتاى چى هه‌یه؟".
هه‌ر له‌و ڕوه‌شه‌وه عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى وتى، "وه‌ڵا ده‌سه‌تێكى دادوه‌رى ئاوا ده‌سته‌مۆكراو، ئه‌سڵه‌ن عه‌یبه بونی له‌ناو هه‌رێمى كوردستاندا".
