شارپرێس:
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایده‌كات، دوای سکاڵای هاوڵاتیان‌و بەدواداچونی لیژنەی تایبەتمەند، بڕیاری داخستنی بەنزینخانەی مامۆستایان دراوه له‌شارى سلێمانى.
ئه‌ندامێكى لیژنەی سوتەمەنی لەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ چاوه‌ڕوان مه‌حمود نێردراوى شارپرێس قسه‌یكردو ئاشكرایكرد، به‌هۆى كوالێتیه‌كه‌یه‌وه سكاڵایه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م به‌نزینخانه‌یه هه‌بوو.
وتیشى، "لەمیانی بەدواداچونەکانمان بۆ کوالێتی سوتەمەنی‌و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەی مامۆستایان لەڕاپەڕین کوالێتی خراپەو پەستانی هەڵمی بەرزە کە کاریگەری لەسەر فیولپەمپی ئۆتۆمبێل‌و پیسبونی ژینگە هەیە، پێشتریش سکاڵای هاوڵاتیانی لەسەربوە، هەربۆیە بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخستنی بۆکرا تائەوکاتەی پابەندی ڕێنماییەکان دەبێت".