بانکی ناوەندیی عێراق دۆلارێکی زۆری خستەبازاڕەوە

ئابوری

31/07/2023‌ 2055 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 210 ملیۆن دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە تەنیا 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە نەختینە داوەتە بانکەکان. بەهای دیناریش بەرزبووە و 100 دۆلار 149 هەزار و 750 دینارە.

رۆژی دووشەممە، 31ـی تەممووزی 2023، دوای سێ رۆژ لە پشوو، بانکی ناوەندیی عێراق 210 ملیۆن و 290 هەزار و 35 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 16 ملیۆن و 700 هەزار دۆلاری بە نەختینە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵەیە.
 
هاوکات بەهای دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. هاوکات لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر 100 دۆلار 149 هەزار و 600 دینارە.
 
دوێنێ لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار 150 هەزار و 500 دینار بوو.