شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ساڵوەگەڕی هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شنگال و ئێزدییەكان داوای جێبەجێكردنی رێككەوتنی شنگال دەكات كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادا واژۆكراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ماتیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند "پاڵپشتیمان بۆ كۆمەڵگەی ئێزدی بێ چەواشەكارییەو لە كاتێكدا ئەم رۆژە وەبیردێنینەوە، بەردەوامین لە گوشاركردن بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە بۆ قوربانییان و رزگاربووان و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤی هەموو ئێزدییەكان، بە ئازادیی ئایین یان باوەڕیشەوە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاند "بە راوێژ لەگەڵ ئەو پێكهاتانەی شنگال بە ماڵی خۆیان دەزانن، داوای جێبەجێكردنی تەواوەتیی یاسای رزگاربووانی ئێزدی و رێككەوتنی ساڵی 2020ی شنگال دەكەین."