سامسۆنگ بەمنزیکانە مۆبایلی Galaxy S23 FE دەخاتەبازاڕەوە

هەمەڕەنگ

01/09/2023‌ 646 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس
پێگەکانی تایبەت بە بەدواداچوونی هەواڵە تەکنیکییەکان پێشبینی دەکەن کۆمپانیای سامسۆنگ لەسەرەتای مانگی ئەیلوولدا مۆبایلیGalaxy S23 FE بخاتە بازاڕەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاپۆرتی پێگەیBluetooth SIG، ئامێرەکە تایبەتمەندیی کەمتری هەیە لە چاو مۆبایلیGalaxy S23 کە سەرەتای ئەمساڵ خراوەتە بازاڕەوە، بڕیاریشە لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی جیهان بخرێتە بازاڕەوە، لەوانە ئەمریکا، کەنەدا، چین، تایوان و هۆنگ کۆنگ.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە مۆبایلەکە شاشەیەکیDynamic AMOLEDی6.4 ئینجیی لەگەڵدایە، لەگەڵ ڕێژەی نوێبوونەوەی120 هێرتز، جگە لەوەی باس لەوە کرابوو کە مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەریSnapdragon 8 Gen 1یان پڕۆسێسەریExynos 2200 کاردەکات.

هەروەک، بەپێیڕاپۆرتی پێگەیGSM Arena، ڕەنگە مۆبایلەکە کامێرای سێ هاوێنەیی دواوەی لەگەڵدا بێت، کە کامێرای سەرەکییەکەی 50 مێگاپێکسڵ لەگەڵ جێگیرکردنی وێنەی بینایی و کامێرای لاوەکی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای تەلەفۆتۆی 12 مێگاپێکسڵ لەخۆدەگرێت، سەبارەت بە کامێرای سێڵفی پێشەوە، دەوترێت مۆبایلەکە کامێرای10 مێگاپێکسڵی هەیە.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید13 کاربکات، و بۆ ماوەی4 ساڵ ئەپدەیتی پلاتفۆرم وەربگرێت، ئەمە جگە لەوەی بۆ ماوەی5 ساڵئەپدەیتی ئەمنیی وەردەگرێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی