شارپرێس:
ڤۆلۆدیمێر زێلينسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی کۆشکی سپی‌و کۆنگرێسی ئەمریکا دەکات‌و كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیشى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن ده‌بێت.
به‌گوێره‌ى میدیاى ئه‌مریكا، سەرۆکی ئۆکرانیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته ده‌كات‌و لەپاش بەشداریکردنیشى له‌کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەنیویۆرک، دواتر له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى كۆنگرێسیش به‌شدارده‌بێت.
پێنجشەممەی داهاتوو، زێلينسکی لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپی کۆدەبێتەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه لەئێستادا لەکۆنگرێسی ئەمریکا هاوکاریی زیادە بەبڕی 21 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت‌و ژماره‌یه‌كیش لەکۆماریخوازەکانی ناو کۆنگرێس داوایانكردوه، کۆتایی بهێندرێت بەهاوکارییەکانی ئۆکرانیاو کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەبودجەی فیدراڵیدا بکرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى زێلینسكى بۆ ئه‌مریكاو به‌شداریكردنى له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى كۆنگرێسدا، ده‌بێته دوه‌م سه‌ردانى سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌دواى له‌شكركێشیه‌كانى ڕوسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
سەرۆکی ئۆکرانیا لەکانونی یەکەمی 2022دا، سەردانی واشنتۆنی کرد‌و لەکۆنگرێس وتارێكى خوێنده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئەو هاوکارییانەی پێشکەش بەئۆکرانیا دەکرێن بەخشیش نیین، بەڵکو وەبەرهێنانە لەئاسایشی جیهانیی‌و دیموکراسییدا".
