توركیا له‌شنگال ئۆتۆمبێلێكى كرده‌ ئامانج

کوردستان

17/09/2023‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەنزیک که‌مپی سەردەشت لەشنگال، ئۆتۆمبێلیک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا.


کەمێک لەمەوبەر لەناوچەی سەردەشتی شنگال له‌نزیک که‌مپی سەردەشت، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوه‌ بۆردومانکراو قوربانیش هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شنگاله‌وه‌ به‌شارپرێسى وت، "تائێستا به‌دروستى ژماره‌ى قوربانیه‌كان نه‌زانراوه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ قوربانى هه‌یه‌، چونكه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى سوتاوه‌".