لە هەولێر هێرشكرایەسەر بارەگای كەنەكە

کوردستان

18/09/2023‌ 7098 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 لە هەولێر هێرشكرایەسەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە.

پەیامنێری شارپرێس لە هەولێر رایگەیاند لە هەولێر هێرشكرایەسەر بارەگای كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە.

بەپێی زانیارییەکانی شارپرێس، بەرپرسانی ئاسایش بە بەرپرسانی كەنەكەیان راگەیاندووە دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە لە رووداوەكە، رووداوەكەش كەسی بووە و رێكخراو نەبووە، بەڵام بەرپرسانی كەنەكە لەو بڕوایەدان هێرشەكە كردەیەكی تیرۆرستی بووە و ئەو ئەندامەی كەنەكەی تیرۆركردووە.

شکوروڵا حەمەدەمین ئەندامی کەنەکە بەئاژانسی ڕۆژنیوزی وت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا کە تەنیا هەڤاڵ دەنیز هێڤی لە بارەگا بووە، کەسێکى نەناسراوو چووەتە ژوورەوەو لەلای دەرگای بارەگاکە هەڤاڵ دەنیزی تیرۆر کردووە و هەڵهاتووە، بۆیە ئەمە کردەوەیەکی تیرۆری بووە.

وتیشی: دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە بارەگاکەى کەنەکە و بارەگاکەیان داخستووەو تەرمی شەهید دەنیزیان گواستووەتە بۆ پزیشکی دادوەری و لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ئەندامەکەى کەنەکە ئەوەشی وت: چەند ئەندامێکی ئێمە بریارە بچنە پزیشکی دادوەری و زانیاری سەبارەت بە شێوازی تیرۆرکردنى هەفاڵ دەنیز وەربگرن.


بەپەلە