شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نه‌سر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراقه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت هه‌ڵوێستێكى توندى دژى توركیا نیشاندا‌و ده‌ڵێت، "توركیا داگیركه‌ره‌و پێویسته عێراق فشاربكات بۆ ڕاگرتنی ده‌ستدرێژیی‌و پێشێلكارییه‌كانی".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاوپه‌یمانی نه‌سر ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی توركیاى كردوه بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له‌شاری سلێمانی كه بوه هۆی شه‌هیدبون‌و برینداربونی 6 ئه‌ندامی ده‌زگای دژه‌تیرۆر.
هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى عه‌بادى ده‌ڵێت، "توركیا به‌رده‌وامه له‌كاره دوژمنكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر عێراق له‌ژێر پاساوی جیاجیادا، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی جددی نه‌بوه به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه‌كانی‌و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "به‌رده‌وامبونی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌وكارانه عه‌یبه‌یه‌و نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر دوژمنكارییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیاش خیانه‌ته".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هاوپه‌یمانی نه‌سر نوسیویه‌تى، "توركیا عێراقی داگیركردوه‌و ده‌یان بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌قوڵایی خاكی عێراقدا هه‌یه، سه‌ره‌ڕای پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی‌و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆیی عێراق كه تائێستا بێده‌نگی لێكراوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ى نیشتمانییه".
سه‌باره‌ت به‌كاردانه‌وه‌كانیش به‌رامبه‌ر توركیا هاوپه‌یمانى نه‌سر ئاشكرایكردوه، "عێراق چه‌ندین بژارده‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌و پێویسته یاسای یارییه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا له‌ڕوی ئه‌منی‌و سیاسی‌و ئابورییه‌وه بگۆڕین، گه‌ر نیشتمان به‌هاو سه‌روه‌ری پیرۆزی هه‌بێت، له‌م ساته مێژوییه‌شدا ئه‌مه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جددییه بۆ هێزه به‌رپرسیاره‌كان له‌ده‌وڵه‌ت".
ئێواره‌ى دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كى بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون‌و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
