شارپرێس:
سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هێرشێكى توندیكرده‌سه‌ر وڵاتانى ئه‌وروپاو ڕایگه‌یاند، "به‌ناڕاسته‌وخۆ پشتگیریی له‌ڕوسیا ده‌كه‌ن".
ڤۆلۆدمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، "ڕوسیا له‌شه‌ڕی دژ به‌ئۆكرانیا هه‌موو شتێك له‌خۆراك‌و وزه‌وه تا منداڵانی ڕفێنراو له‌ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه ده‌بات، وڵاتانی ئه‌وروپاش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانیی له‌مۆسكۆ ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكى ئۆكرانیا له‌كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا له‌وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا جیهان ڕێككه‌وتنی جۆراوجۆری هه‌یه كه خودی چه‌كه‌كان سنوردار ده‌كات، به‌ڵام هیچ سنورداركردنێكی ڕاسته‌قینه بۆ چه‌ككردنی ڕوسیا نییه".
له‌كۆتاییه‌كانى مانگى 2ى ساڵى 2022وه ڕوسیا هێرشیكرده‌سه‌ر ئۆكرانیا‌و به‌شێكى زۆر له‌خاكى ئه‌و وڵاته‌ى داگیركردوه‌و تائێستاش شه‌ڕو پێكدادان له‌و وڵاته به‌رده‌وامى هه‌یه.