كاركردن بەپێوە یان بەدانیشتنەوە باشترە؟

تەندروستی

24/09/2023‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لێکۆڵینەوە نوێکان سەلماندوویانە زیادەڕەوییکردن لە دانیشتن پەیوەندیی بە کێشە تەندرووستییە درێژخایەنەکانەوە هەیە، وەک نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، و هەندێک جۆری شێرپەنجە، هەروەک کورتبوونەوەی تەمەن و کێشەکانی جومگەکان.. بەڵام ئایا کارکردن بەپێوە باشترە و چۆن؟
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی جۆزێفین شاو لە زانکۆی ماکواری لە ئوسترالیا، وەستان بۆ ماوەیەکی زۆریش زیانی هەیە.

توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی ماسولکەیی پەیکەریی وەک ماندوێتی ماسولکەکان و ئاوسانی قاچەکان و دەرکەوتنی دەوالی و ئازار و ناڕەحەتی بەشی خوارەوەی پشت و هەروەک پەلەکانی خوارەوە و شان و ئەژنۆ و پاژنە و پێیەکان.

بەگوێرەی بابەتێکی پێگەی میدیکاڵ ئێکسپرێس، دەرکەوتووە کە ڕێگرییکردن لە وەستان بۆ ماوەی40 خولەک لەیەک کاتدا، بەبێ پشوودان، ئەگەری تووشبوون بە ئازار و بوونی ئازار لە ماسولکە و جومگەکاندا کەمدەکاتەوە.

ئەمەش بەسەر ئەوکەسانەدا جێبەجێ دەبێت کە ڕەنگە پێشتر نیشانەکانیان لەسەر دەرکەوتبێت یان لەسەریان دەرنەکەوتبێت.

لە لایەکی ترەوە، دانیشتنی زۆر زیانی زیاترە بۆ تەندرووستی لەنێو ئەو کەسانەی کە زۆر کەم وەرزش دەکەن، یان وەکو پێویست چالاکیی جەستەییان نییە، جەختیشی کردۆتەوە کە سەرەڕای گرنگیی چالاکیی جەستەیی، بەڵام ناتوانێت شوێنەوارە نەرێنییەکانی چەند کاتژمێرێکی زۆر دانیشتن لەماوەی رۆژێکدا نەهێڵێت.

ڕێنماییەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە هەفتانە3 کاتژمێر چالاکیی جەستەیی مامناوەند ئەنجام بدرێت، لەوانە ڕۆیشتن بە پێ، ڕاکردنی سووک، پاسکیلسواری، مەلەکردن و سەماکردن.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە