وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی وادەی یەکلابوونەوەی دوو ئەنجومەنە نوێیەکەی یەکێتی ئاشکرادەکات

کوردستان

30/09/2023‌ 1654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛
وتەبێژی فەرمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆرترین گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی کراوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری شارپرێس ئامادەیبوو تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی وتی "کۆمەڵێک پۆست هەن سیادین، بیروڕا هەیە لەسەر ئەوانەی ئەو کەسانەی لەو پۆستانەدان لە سەرکردایەتیشدا بن".

وتیشی "هەر ئەندامێکی کۆنگرە پۆستی حکومیی لە خوار پۆستی سیادییەوە هەبێت ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی باڵای حزبی بکات".

بەوتەی تەلار لەتیف، ئەنجومەنی پشتیوانی و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی سبەینێ یەکشەممە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.