ئاوێنەی نامەكان لەپەراوێزی ئەزموون و یاددا بڵاوكرایەوە

هەمەڕەنگ

17/10/2023‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاوێنەی نامەكان لەپەراوێزی ئەزموون و یاددا، لەنووسینی پشكۆ نەجمەدین، كە تایبەت كراوە بەبەشێك لەكێشەكانی ئاڵای شۆڕش و ململانێی ئەو سەردەمەی ناو یەكێتی نێشتمانی كوردستان بڵاوكرایەوە و ئێستا كتێبەكە كەوتۆتە بەردیدەی خوێنەران.

ئەم كتێبە تایبەت كراوە بە كۆمەڵێك نامە كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1987-1992 ، لەپاڵ نامەكان  شیكاریش بۆ نامەكان كراوە تا خوێنەر باشتر بەناوەرۆك و هۆكاری نوسینی نامەكان ئاشنا ببێت.

خوێندنەوەی ئەم كتێبە تارادەیەك نەوەی نوێ و خوێنەر ئاشنا دەكات بە رووداوگەلێك كە لەسەردەمی پێش راپەڕین و شاخ روویانداوە بەتایبەت لەهەمبەر دیدو بۆچوونی جیاواز چۆن ئەو سەردەمە مامەڵە لەگەڵ سەركردەكانی ئاڵای شۆڕش كراوە.

یەكێك لەنامەكان، كە نامەی ملازم عومەر عەبدوڵڵایە كە ئەوكاتە كەسایەتیەكی دیارو سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی بووە و لەبەرواری 19/7/1992 نووسراوە، باس لەوە دەكات كە چۆن هەر سەرەتا توشی نائومێدی بووە و دەیەوێت لەدنیای سیاسەت و شۆڕش بكشێنێتەوە، و باس لەوە دەكات كە دزو خراپەكارانی حزبەكان یەكیان گرتووە و بونەتە مافیا و بەوهۆیەوە ئەویش توشی نائومێدی و رەشبینی بووە.