شارپرێس:
كۆمیتەی ئەڵمانیی بۆ سەکتەی مێشک ڕایگەیاند، سەکتەی مێشک کاتێک ڕوودەدات کە خوێن مەین، خوێنبەرێکی خوێن لە مێشکدا دەگرێت، دواتر و بەوهۆیەشەوە بەشێک لە مێشک ئۆکسجینی پێویستیان بۆ دابین نەکرێت.
بەگوێرەی كۆمیتەكە نیشانە دیارەکانی سەکتەی مێشک ئەمانەن:
1- ژانەسەرێکی توند.
2- سەرسووڕان و سەرلەگێژەوەهاتن
3- تێکچوونی بینین "وەک دوور بینین.
4- تێکچوونی قسەکردن، وەک رستەی پچڕپچر و قسەی ناروون.
5- بوونی نیشانەی سڕبوون و ئیفلیجی لەیەکێک لە لاکاندا، بەگشتیی رووخسار و هەردوو دەست و قۆڵەکان کاریگەرییان دەکەوێتەسەر، لەگەڵ دابەزینی گۆشەی دەم.
جەختی لەوەکردۆتەوە کە پێویستە لەکاتی تێبینیکردنی ئەو نیشانانەدا کەسەکە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەوپێیەی تێپەڕبوونی هەموو خولەکێک مەترسیی درووستبوونی زیانی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی