بە وتەی دکتۆرە ئاللا گۆبینا، پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ڕیخۆڵە، زۆرجار خووی هەڵە و خۆراکی ناتەندرووست هۆکاری سەرەکیی دەرکەوتنی گرێ شێرپەنجەییەکانن.
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە خۆراکی هاوسەنگ کاریگەری زۆری لەسەر بارودۆخی جەستە هەیە.
بۆیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە، پێویستە سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست پەیڕەو بکەیت کە هەندێک مادەی خۆراکیی دیاریکراوی تێدایە.
بەگوێرەی ئەو خانمە پزیشکە رووسییە، ئەو ماددانە بریتین لە میوە، سەوزە، پاقلەمەنییەکان، گۆشتی بێ چەوریی، پەلەوەر، ماسیی، هێلکە، تۆفۆ، چەرەسات، تۆوەکان، دانەوێڵەی تەواو، شیر، ماست، پەنیر و ماددەی هاوشێوە کە ڕێژەی چەوری کەمیان تێدایە. ئەم ماددانە دەتوانن مەترسی تووشبوون بە وەرەمی شێرپەنجەیی بە ڕێژەی لەسەدا 10-20 کەم بکەنەوە.
جگە لەوەش خۆراکی هاوسەنگ یارمەتیی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش دەدات، ئەمەش توانای لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرکردن زیاد دەکات و لەدەستدانی بارستەی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە.
بە گوتەی ئەو، لەنێو ئەو مادانەی کە مەترسیی تووشبوون بە گرێی شێرپەنجەیی زیاد دەکەن، چەورییە ترانسەکان، زەیتی هایدرۆجینکراو و کاربۆهیدراتی بۆنخۆشی پۆلیسایکلیکن کە لە کاتی سوورکردنەوە و برژاندن و گەرمکردنی زۆر و کاتێک زەیتەکان دەسوتێن، سەرهەڵدەدەن.
و: ئاکۆ ئاڵی