مۆبایلێکی نوێی هیندی ڕکابەریی مۆبایلەکانی سامسۆنگ‌و هواوی دەکات

هەمەڕەنگ

11/11/2023‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەدیارترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان کە ئەمساڵ دەرکەوتون، بریتییە لەمۆبایلی Lava Blaze 2  کە بە ڕکابەرێکی دیاری مۆبایلەکانی سامسۆنگ‌و هواویی ئاست مامناوەند دادەنرێت.


مۆبایلە نوێکەی کۆمپانیا Lavaی هندی بۆدییەکی کەشخەی هەیە کە رەهەندەکانی بریتیین لە (165/76.1/8.6) ملم‌و کێشی 203 گرام، بۆدییەکەش بەشووشەی دژە شۆک‌و ڕووشان پارێزراوە.

هەرچی شاشەکەیەتی لەجۆری IPS LCD، هەروەک قەبارەی 6.5 ئینج‌و بەڕوونی (1600/720) پێکسڵ و فرێکوێنسی 90 هێرتز و ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 270 cd/m .

مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید 12 کاردەکات و پڕۆسێسەرێکی Unisoc Tiger T616 و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Mali-G57 MP1 و ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی چیپی microSDXC فراوانتر بکرێت.

کامێرای سەرەکیی مۆبایلەکە دوو هاوێنەییە بە ڕوونی (13 + 2) مێگاپێکسڵ، لە کاتێکدا کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و هاوێنەیەکی بۆ وێنەگرتنی گۆشەفراوان تەیار کراوە.

Lava بۆ ئەم مۆبایلە دوو دەرچەی سیم و دەرچەی 3.5 ملم بۆ هێدفۆن و دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری بۆ دابینکردووە کە بە شەحنێکی خێرا بە توانای 18 وات کاردەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی