ڤیڤۆ مۆبایلێکی جیاواز دەخاتە بازاڕەوە

هەمەڕەنگ

12/11/2023‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی هۆشەمەندی نوێی “iQOO 12 Pro”ی ئاشکراکرد، کە خەسڵەتە ناوازەکانی وای لێدەکات ببێتە ئامێرێکی پێشەنگ لەجیهانی مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا.


مۆبایلەکە دیزاینێکی نایابی هەیە، بەگوێره‌ى ستانداردی IP68 بەرگەی تەڕبون‌و ئاو دەگرێت، ڕەهەندەکانی بریتین لە(164.6/75.4/8.6) ملم‌و کێشی 205 گم.

مۆبایلەکە شاشەیەکی AMOLEDی هەیە کە لەئێستادا بەباشترین شاشەی مۆبایلەکان دادەنرێت بەوپێیەی قەبارەکەی 6.78 ئینج، ڕونی شاشەکەی (3200/1440) پێکسڵ، فرێکوێنسییەکەی تا 144 هێرتز، زۆرترین ڕێژەی ڕوناکی نزیکەی نزیکەی 3000 cd/mو پشتگیری لەتەکنەلۆژیاکانی HDR10+ دەکات بۆ دابینکردنی پیشاندانی نایابی وێنەو  ڤیدیۆکان.

مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی نوێی ئەندرۆید 14 کاردەکات بەڕوکارەکانی فونتاچ 14و پڕۆسێسەرێکی پێشکەوتوی کوالکۆم سناپدراگۆن 8 جێن 3و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی ئەدرینۆ 750و ڕامی 16 گێگابایت‌و بیرگەی ناوەکی 256/512 گێگابایت‌و 1 تێرابایتی هەیە.

سەبارەت بەکامێرای سەرەکییەکەی، 3 هاوێنەییە بەڕونی (64+50+50) مێگاپێکسڵ، هەروەک کامێرای پێشەوەی بەڕونی 16 مێگاپێکسڵە.

کۆمپانیای ڤیڤۆ دوو دەرچەی سیم‌و دەرچەی USB Type-C 2.0و سکانەری پەنجەمۆرو چیپی NFCو تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەلیکترۆنیات لەدورەوە تەیارکردوە، ئەمە جگە لەپاترییەک بەتوانای 5100 میلی ئەمپێر کە لەگەڵ بارگاویکەرەوەیەک بەتوانای 120 وات کاردەکات‌و دەتوانرێت بەبارگاویکەرێکی خێرا بێ وایەر بەتوانای 50 وات بارگاوی بکرێتەوە.