شارپرێس:
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی لەکارخراوی پەرلەمانی عێراق دەستیكردوە بەجموجۆڵ بەرەو بنكە ئایینیو عەشائیریە سونیەكان لەناوچە جیاجیاكان، كە ئاماژە بەبیركردنەوەی دەكات لەپەنابردن بۆ جوڵاندنی شەقام.
ڕۆژنامەی العرب دەڵێت، "حەلبوسی دیداری لەگەڵ كەسایەتیەكانی ئاینی كۆمەڵگەی فیقهیی عێراقی لەمزگەوتی ئیمام ئەبو حەنیفەی نوعمان ئەنجامداوە لەبەغدا، پێشئەوەی بگەڕێتەوە بۆ بۆ فەلوجەو كۆبونەوە لەگەڵ شێخو سەرۆكی هۆزەكان لەوێ ئەنجامبدات.
بەگوێرەی دۆخی سیاسیو كۆمەڵایەتیو ئەمنیی ئێستا بێت، چانسی حەلبوسی بۆ جوڵاندنی شەقام زۆر لاوازە، پەرلەمانتارێك لەحزبی تەقهدوم كە حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات ڕایگەیاندوە، "حەلبوسی بەنیازی جموجۆڵێكی فراوانی سیاسیو جەماوەرییو یاساییە لەكاتژمێرەكانی داهاتودا".
دۆخی ئێستا نمونەییە بۆ پاكتاوكردنی نەیارەكانو جێبەجێكردنی پڕۆژە سیاسییەكان، ئهویش بەهۆی سەرقاڵی جیهان بەدوژمنكاری بۆ سەركەرتی غەزە، بۆیە كەس بایەخ نادات بەلەكارخستنی كەس یان كوشتنی لەڕوی سیاسیەوە هەروەك ئەوەی ڕویدا بەرامبەر حەلبوسی.