شارپرێس:
تورکی عەتەبی سەرکردە لەهاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکانی نزیک لەئێران ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان ویستی ئەوەیان هەیە لەهەفتەی داهاتودا شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پهرلهمانى عێراق دەستنیشان بکەن.
توركى عەتهبی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا وتویەتی، "هەڵوێستی یاسایی ڕونه کە هیچ گومانێک هەڵناگرێت ئاماژەیە بۆ ئەوەی دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەمەد حەلبوسی، پۆستی سەرۆکی پهرلهمان بەتاڵە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "جەختکردنەوەی دادگا کە بڕیارەکەی کۆتاییو پابەندکەرە، کۆتایی بەهەموو ئەو گریمانانە هێنا کە هەندێک باسیان لەئەگەری گەڕانەوەی دەکرد".
بەوتەی عەتەبی، "دانیشتنی پێشکەشکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پهرلهمان هەفتەیەک ناخایەنێتو ڕەنگە دانیشتنەکە ڕۆژی پێنجشەممە یان ڕۆژی دواتر ئەنجامبدرێت، بەتایبەتیی کە هەوڵی جدی دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکە بەزوترینکات، بەتایبەت کە باس لەبونی سازانی لایەنە سونییەکان دەکرێت بۆ پێشکەشکردنی زیاتر لەکاندیدێک لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا".