فالح فەیاز و هۆشیار زێباری كۆبوونەوە

عیراق

17 خولەک پێش ئێستا‌ 29 جار خوێندراوه‌ته‌وه


 شارپرێس:

 ئەمڕۆ چوارشەممە، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هۆشیار زێباری سەركردە لە پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێ كرد.

نوسینگەی فەیاز لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ زێباری كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەشدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەش جەختی لەسەر كراوەتەوە، بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات و بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.