شارپرێس:
ڕاوێژکارێكى سهرۆك وهزیرانى عێراق زانیاریهكى گرنگ لهبارهى دۆلارهوه ئاشكرادهكاتو وهك دڵنیاییش بۆ هاوڵاتیان ڕایدهگهیهنێت، "چیتر دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرز نابێتەوە".
فادی شەمەری ڕاوێژکاری سیاسیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، جارێکی دیکە بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەدوردەزانرێت.
جەختیشیکردۆتەوە کە دەوڵەت کار لەسەر بەهێزکردنی بەهای دینار دەکات.
شەمەری لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتویهتى، "دۆلار لەبەرامبەر دیناردا بەردەوامنابێت لەبەرزبونەوە، دەوڵەتیش کار بۆ بەهێزکردنی بەهای دینار دەکاتو لەماوەیەکی کورتیشدا دینار بەهێزتر دەبێتو شاهیدی داڕمانی بازاڕی ڕەش دەبین".
دوشەممەی ڕابردوش موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراق باسی لەوەکرد، حکومەتو بانکی ناوەندیی کار لەسەر کۆتاییهێنان بەقەیرانی دۆلار بەشێوەیەکی کۆتایی دەکەن.
جەختیشیکردبۆوە، پێشکەوتنی گەورە لەو دۆسییەدا بەدیهاتوەو تاڕاددەیەکی باش بازاڕ کۆنترۆڵکراوە، جگەلەوەی تاڕاددەیەک لەبازاڕی ڕەشدا نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
کازمی پێشبینیکردوە، لەساڵی نوێدا بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بەدینار دابەزێت، بەتایبەت کە چەندین بڕیارو ڕێنمایی حکومیی هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو هۆکارەکانی دروستبونی قەیرانی دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەساڵی داهاتودا عێراق سەقامگیریی داراییو ئابوریی بەخۆوە دەبینێت.
