گرووپە چەكدارەكان بۆ دووەمجار بنكەی عەین ئەسەدیان بۆردوومانكرد

عیراق

06/12/2023‌ 442 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
 
ڕۆژی چوارشەممە، بەرەی بەرهەڵستكاری ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا بنكەی عەین ئەسەدیان لە ڕۆژئاوای عێراق كردووەتە ئامانج كە هێزەكانی ئەمریكای تێدایە.

ئەو بەرەیە كە لە گرووپە چەكدارە شیعەكانی عێراق پێكاتووە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەمڕۆ، بۆ دووەمجار، بنكەی ئەمریكایان لە عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق كردە ئامانج لەرێگای فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، كە ڕاستەوخۆ ئامانجەكەی پێكاوە ."

ئەوە لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئەو گرووپانە ڕایانگەیاند، بنكەی عەین ئەسەدیان كردە ئامانج، هاوكات بنكەی هەریریان لە هەولێر لە هەرێمی كوردستان كردە ئامانج.

بەپەلە