شارپرێس:
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى چونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌سرور بارزانى نامه‌یه‌كى تایبه‌تى ئاراسته‌ى سودانى كردوه بۆ ناردنى سێ موچه‌كه".
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری كەركوك ڕایگەیاند، "گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی گشتگیرن‌و پەیوەستن بەدۆسیەی نەوت‌و بودجەو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان بەرەو ئاراستەیەكی باش دەڕۆن‌و هەستدەكەن لەگەڵ حكومەتی ئێستای عێراق دەرگای باش كراونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم جەختیكردەوە، "هەموكات بژاردەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عێراق بژاردەی یەكەم بوەو بەمزوانەش دوبارە سەردانی بەغدا دەكەینەوە بۆ گفتوگۆكردنی ئەو بابەتەكانی نەوت، موچە، بودجەو ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".
سه‌باره‌ت به‌ناردنى 700 ملیاره‌كه‌ى هه‌رێمیش، ئومێد سەباح وتی، "ڕێكارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە تەواو بوەو بڕیارە بەمنزیكانە بگات".
ئه‌وه‌شى وت، "مەسرور بارزانی نامەی فەرمی بۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ناردوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگی دیكەی ساڵی 2023 بۆ هەر مانگێك 700 ملیار دیناری دیكە بنێرن، ئەم بابەتە بۆتە خاڵی ستراتیژی حكومەتی هەرێم لەگفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی".
