شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیس له‌گه‌ڕه‌كى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانى‌و دوو كارمه‌ندى پۆلیس بریندارن.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به‌شارپرێس دراوه، به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه جلوبه‌رگى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابوه، هه‌وڵیانداوه بچنه لاى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى خۆیان كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه له‌بنكه‌ى پۆلیسى تاسڵوجه ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پۆلیسه‌كانى بنكه‌كه به‌و چه‌كدارانه‌یان وتوه، ڕێگه‌یان ناده‌ن هه‌مویان بچنه لاى ئۆتۆمبێله‌كه‌و ته‌نها دوو كه‌سیان ده‌توانن بچن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان جه‌ختیانكردۆته‌وه كه ده‌بێت ڕێگه‌یان بدرێت هه‌مویان بچن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر له‌وباره‌یه‌وه زانیاریى ئاشكراكرد‌و وتى، "ژماره‌ى چه‌كداره‌كان چوار كه‌س بوه، به‌ڵام سه‌رجه‌میان جلى مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابوه‌و چه‌كیشیان پێبوه، به‌هۆى ڕێگریه‌كان‌و دروستبونى ده‌مه‌قاڵه له‌نێوانیان له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانى پۆلیس، ئاڵۆزى لێكه‌وته‌وه‌و له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه ته‌قه له‌كارمه‌نده‌كانى پۆلیس كرا‌و به‌و هۆیه‌وه دوو پۆلیس بریندارن".
له‌ئێستاشدا هێزێكى زۆرى پۆلیسى فریاكه‌وتن‌و ئاسایش‌و هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه له‌گه‌ڕه‌كى تاسڵوجه‌ى شارى سلێمانیش بۆ كۆنترۆڵكردنى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى دروستبوه.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ته‌قه‌یان كردوه، سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس وتى، "تائێستا هیچ له‌باره‌یانه‌وه نازانرێت ئاخۆ ده‌ستگیركراون یان هه‌ڵاتون".
