شارپرێس:
دواى 28 ساڵ، جارێكى دیكه مێژوو خۆى دوباره ده‌كاته‌وه‌و ساڵەکانی 1996و 2024 بەتەواوی لەیەك دەچن لەڕوی ژمارەی ڕۆژەكان كه هه‌ردوو ئه‌و ساڵه پێیان ده‌وترێت (ساڵى كه‌بیسه).
ماڵپەڕی time and date كه تایبەته بەڕۆژژمێرو كات ئاشكرایكردوه، ساڵەکانی 1996و 2024 بەتەواوی لەیەك دەچن لەڕووی ژمارەی ڕۆژەكان كە ساڵی تەواوی 366 ڕۆژییەو پێی دەوترێت (ساڵی كەبیسە) هەروەها هەردوكیان یەكەم ڕۆژیان بەڕۆژی دوشەممە دەستپێدەکات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و ماڵپه‌ڕه، دواى 28 ساڵ، هه‌ردوو ڕۆژژمێرى 1996و 2024 به‌ته‌واوى له‌یه‌ك دهچنو مێژوو خۆى دوباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژژمێرى 1996 لەئینتەرنێت لەئەمریکا خواستی لەسەرەو یەک دانەی بەزیاتر لەدۆلارێک دەفرۆشرێت، بۆیه ئەمساڵیش دەتوانرێت دوبارە بەکاربهێنرێتەوە، چونکە ڕۆژەکانی لەگەڵ ساڵنامەی 2024دا وەکو یەکە.
ئه‌وه‌ى بۆته جێگه‌ى باسى ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یه، له‌هەردوو ساڵانی 1996و 2024 یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەیان تێدا ئه‌نجامدراوه، بەجۆرێك لەساڵی 1996 ئۆڵۆمپیادی هاوینە لەئەتڵەنتا بەڕێوەچوەو ئەمساڵیش ئۆڵۆمپیادی هاوینە لەپاریس بەرێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکاش بەهەمانشێوە لەهەردوو ساڵەكەدا هەیە.