لە چەند ناوچەیەکی کوردستان زەوی دەدرێتە حەشدی شەعبی

کوردستان

21/01/2024‌ 1646 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

لە سنووری خانەقین و كەركوك زەوی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی عێراقی تەرخان دەكرێت.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك كە دەست شارپرێس كەوتوون لە سنووری شارۆچكەی خانەقین زەوی بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی تەرخان كراوە.

بەپێی یەكێك لە نووسراوەكان داواكراوە زەوی تەرخان بكرێت بۆ بارەگای فەرماندەیی و لیواكانی حەشدی شەعبی كە پێویستیان پێیەتی.

بەپێی نوسراوێكی دیكە دوو هەزار دۆنم زەوی بۆ بارەگای فەرماندەیی و ناوەندی راهێنان، 200 دۆنم بۆ هەر لیوایەك لە كۆی هەشت لیوا، 200 دۆنم بۆ هەر فەوجێك لە كۆی 32 فەوج داواكراوە.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی زانیارییەكان لە سنووری كەركوكیش زەوی بۆ حەشدی شەعبی تەرخانكراوە، بەڵام شارپرێس تا ئێستا نووسراوەكانی ئەو سنوورەی بەدەست نەكەوتووە.