ڕاکردن بەرگریی جەستە بەهێز دەکات

تەندروستی

29/01/2024‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه



پڕۆفیسۆر ئینگۆ فرۆبوس، زانای وەرزشیی ئەڵمانی ڕایگەیاند، ڕاکردن لە دەرەوە لە وەرزی زستاندا یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستە دەدات لە دوو ئاستدا: یەکەمیان چەندایەتییە،و خۆی لە زیادکردنی ژمارەی خانەکانی بەرگریی جەستە دەبینێتەوە، دووەمیان چۆنایەتییە و خۆی لە زیادکردنی توانای خانەکانی بەرگریی جەستە بۆڕووبەڕووبوونەوەی ماددەکانی تووشکەری نەخۆشیی دەبینێتەوە.
هەروەها ئەم کارە دڵ و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات و  بەرگەگرتن زیاد دەکات.

گەرمکردنی جەستە
ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمانییە جەختی لە گرنگیی گەرمکردنەوەی جەستە بە باشی کردەوە لەکاتی ڕاکردن بۆ دەرەوە لە وەرزی زستاندا کردۆتەوە، بە لەبەرکردنی جلوبەرگی گونجاو کە هەست بە گەرمیی درووست دەکات، بۆ ئەوەی پلەی گەرمیی لەش لە دابەزین بەدوور بگرێت.

هەروەک گرنگە جلەکان هەواگۆڕکێی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی یارمەتیی دەرکردنی ئارەقە بدات.

بەو پێیەی زۆرێک لە پرۆسەکانی ڕێکخستنی گەرمیی لەڕێگەی پێشەسەرەوە ڕوودەدەن، جەستە لەڕێگەی پێشەسەرەوە گەرمییەکی زۆر لەدەست دەدات. بۆیە پێویستە لەڕێگای سەرپۆشێکەوە دابپۆشرێت. کڵاوێکی کارا، کەناوچەوان بە وشکی دەهێڵێتەوە و لە با دەیپارێزێت، بۆ ئەم مەبەستە گونجاوە.

وشککردنەوەی جەستە
دوای وەرزشکردن پێویستە جەستە بەباشی وشک بکرێتەوە، پێویستە دەستبەجێ ئەو جلوبەرگانەی کە بە ئارەقە تەڕ بوون دەربهێنرێن، بۆ ئەوەی دووربن لە کەمبوونەوەی پلەی گەرمی.

لە لایەکی دیکەوە، زانای وەرزشیی فرۆبوژ هۆشداریی دەدات لە وەرزشکردن لەکاتی توشبوون بە هەڵامەتیان ئەنفلۆنزا، بۆ ئەوەی تووشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ نەبێت.
ئامادەکردن:ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە