شارپرێس:
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕونكردنهوه لهبارهى ئاگره گهورهكهى سنورى پارێزگاى ههولێرهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "تائێستا بە10 تیمی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەین".
موقەدەم کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕایگەیاند، لەکاتژمێر دوى بەرەبەیانی ئەمڕۆوه ئاگر لەپاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر ڕێگهی (گوێڕ ـ هەولێر) کەوتوەتەوە، تائێستا بە 10 تیمی بەرگریی شارستانی لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
موقەدەم کاروان عەلی وتیشی:"هۆکاری ئاگرەکە پاککردنەوەی پاڵاوگەی گازوایل بوە".
بەوتەی کاروان عەلی، ئەو پاڵاوگەیە یەکێکە لەو پاڵاوگە تایبەتانەی کە مەرجی سەلامەتییان تێدانییەو جگە لەزیانی مادی سێ کەسیش بریندارن، کە دوانیان کارمەندی پاڵاوگەکەنو ئەوی دیکەش کارمەندی بەرگریی شارستانییە.