​ ئەو 7 خۆراکە رووەکیەی لەماسیی زیاتر کالیسیۆمیان تێدایە

تەندروستی

30/01/2024‌ 1287 جار خوێندراوه‌ته‌وه



کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کارکردنی جەستە هەر لەدرووستبوونی ئێسکەوە تا بەهێزی و نەرمیی ماسولکەکان، ماسی یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی کالیسیۆم، بەو پێیەی بەپێی توێژینەوەکان هەر100 گرام ماسی15 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

هەندێک کەس سەریان لێ شێواوەو نازانن چی بخۆن کاتێک بەدوای جێگرەوەی ماسیدا دەگەڕێن، بەتایبەتی ئەوانەی ڕووەکین، یان ئەوانەی بەدوای بڕێکی زۆر کالیسیۆمدا دەگەڕێن لە خۆراکەکانیاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن پێگەیDNA India بڵاوکراوەتەوە، 7 خۆراکی ڕووەکی هەن کە کالیسیۆمیان زیاترە لە ماسی ئەوانیش:
بادەم
هەر100 گرام بادەمێک254 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
تۆفۆ
بەپێی توێژینەوەکان، هەر100 گرام تۆفۆ680 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
کونجی
هەر100 گرامێک لە کونجی975 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
هەنجیری وشککراوە
هەر100 گرام هەنجیرێک162 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
گیا دەریاییەکان
100 گرام جۆگەی دەریایی 410-870 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
فاسۆلیای سپی
هەر100 گرامێک لەم فاسۆلیایە سپیانە کە دەوڵەمەندە بەڕیشاڵ و ئاسن، 90 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.
تۆوی چیا
هەر100 گرام تۆوی چیا465-631 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

ئامادەکردن:ئاکۆ ئاڵی