زۆرینەى عێراقییەکان خاوەنى تیکتۆکن.. ٣٢ ملیۆن هاوڵاتى عێراقی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن

عیراق

24/02/2024‌ 154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ژمارەی بە كارهێنەرانی پلاتفۆڕمەكانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە عێراق ڕوو لە زیادبونە و لە ٦٩%ى دانیشتوانی عێراق بەكارهێنەری تیك تۆكن و نزیکەى ٣٢ ملیۆن هاوڵاتى عیراقی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنن.

ئەمڕۆ، سەنتەری میدیای دیجیتاڵی DMC عێراق بڵاویكردەوە، ژمارەی بەكارهێنەرانی پلاتفۆڕمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سەرتاسەری عێراقدا گەیشتوە بە ٣١.٩٥ ملیۆن بەكارهێنەر كە بە رێژەی لە ٦٩.٤%ى كۆی دانیشتوانی وڵات دەكات.

ئەو سەنتەرە، چاودێری زیادبونی ژمارەی بەکارهێنەرانی کردووە و بەپێى داتاکانى، بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمەكان لە پلەی زیادبون و کەمبونەوەی بەکارهێنەرانی جیاواز بووە.

بەکارهێنەرانى تيك توك لە ساڵی ٢٠٢٤دا گەیشتووەتە ٣١.٩٥ ملیۆن كەس لە كاتێكدا ساڵی رابردوو ٢٣.٨٨ ملیۆن بەکارهێنەر بووە، لە ساڵى ڕابردوودا، ١٧ ملیۆن و ٩٥ هەزار کەس بەکارهێنەراى فەیسبوک بووە، بەڵام لەمساڵدا بەرزبووەتەوە بۆ ١٩ ملیۆن کەس.

بەپێى داتاکانى سەنتەرى میدیای دیجیتاڵیDMCئەمساڵ ژمارەی بەكارهێنەرانی بۆ ئینستاگرام بۆ ١٨ ملیۆن و ٢٥ هەزار کەس بەرزبووەتەوە و بەراورد بە ساڵی رابردو زیاتر لە چوار ملیۆن ئەكاونت لەو پلاتفۆڕمە زیادی كردوە.

بەپێچەوانەی پلاتفۆڕمەكانی دیكەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ژمارەی بەكارهێنەركانی  یوتوب بۆ ٢٢ ملیۆن و ٨٠ هەزار كەس دابەزیوە، لە كاتێكدا ساڵی رابردو ٢٤ ملیۆن و ٣٠ هەزار بەكارهێنەری هەبووە.