سوود و زیانەکانی خواردنی جگەر

تەندروستی

25/02/2024‌ 1273 جار خوێندراوه‌ته‌وه



خواردنی جگەر، جا مانگا، بەرخ، یان مریشک بێت زیادکردنێکی باشە بۆ سەرچاوەکانی ماددە خۆراکیەکان، خۆراکێکی زۆر بەنرخە، هەروەک خواردنی سوود و زیانی بۆ تەندرووستیی هەیە.

100 گرام جگەری مانگا 135 کالۆری و 3.9 گرام کاربۆهیدرات و 3.6 گرام چەوری تێدایە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Living Strong , جگەری بەرخ بڕێکی هاوشێوەی کالۆری تێدایە، بەڵام ڕێژەی کاربۆهیدراتی کەمتری تێدایە، لەگەڵ 1.8 گرام لە هەر 100 گرامێکدا، هەروەک ڕێژەی چەوری زیاترە، لەگەڵ 5 گرام لە هەر ژەمێکدا.

لە کاتێکدا یەک ژەم جگەری مریشک کالۆری کەمتری تێدایە واتە 119 کالۆری و کاربۆهیدراتی کەمتریشی تێدایە، بەڵام ڕێژەی چەورییەکەی هەمان جگەری بەرخە.

لە پێشەوەی سوودەکانی خواردنی جگەری مانگا یان بەرخدا دابینکردنی زیاتر لە 40%ی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانەی پرۆتینە، بەو پێیەی یەک ژەم 20 گرام دابین دەکات، لەکاتێکدا جگەری مریشک 17 گرام پرۆتینی تێدایە.

کۆلیسترۆڵ
جگەر بە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کۆلیسترۆڵ دادەنرێت، یەک ژەم جگەری مانگا 275 میلیگرام، واتە 92%ی بەهای ڕۆژانە بۆ کەسانی تەندرووست دابین دەکات. جگەری بەرخ 371 میلیگرام، واتە 124%ی بەهای ڕۆژانە دابین دەکات؛ جگەری مریشک: 97 میلیگرام، واتە 32%.

ئەگەر ڕۆنی تێبکرێت بەتایبەت بۆ سورکردنەوە کالۆری و چەوری ناو ژەمەکە زیاد دەکات.

جگەر سەرچاوەیەکی بەهێزە بۆ ڤیتامینەکانی A و گروپی B ی ڤیتامینەکان بەتایبەتی B12 و C و E و کانزاکانی فسفۆر و ئاسن و مس و سیلینیۆم.

ڤیتامین A"
لە کاتێکدا زۆربەی ئەم ڤیتامینانە وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکەن، زیادکردنی وەرگرتنی ڤیتامین A لە جەستەدا کە زیانی هەیە، یەک ژەم جگەری مانگا 338%ی بەهای پێشنیارکراوی ڕۆژانەی تێدایە، بۆیە باشتر ناکرێت جگەر زوو زوو بخورێت.

جگەر هەموو ڤیتامینەکانی بی بە ڕێژەیەکی زۆر لەخۆدەگرێت، لەوانە ڤیتامین B12، تیامین، نیاسین، B6، ڕیبۆفلاڤین، ترشی پانتۆتینیک، فۆلات (B9).

گروپی ڤیتامینەکانی B پێویستە بۆ دابینکردنی وزە بۆ جەستە و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و پاراستنی تەندرووستی ماسولکە و کۆئەندامی دەمار و پێست و دڵ و مێشک.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە